بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورلیا و دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری توندڕەوی جووڵەی نەتەوەیی تورکیا کە لە ساڵانی دواییدا لە سەر درێژەی شەڕ لەگەڵ پەکەکە و سەرکوتی چالاکنی سیاسی کورد جەختیان دەکرد، لەم دواییەدا ویستی خۆیان بۆ چارەسەری کۆتایی پرسی کورد نیشان داوە.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە ئەو بابەتە، ویستی ڕێبەرانی تورکیایان بۆ چارەسەری هەیمشەیی پرسی کورد جیدی وەسف کردووە. بەڵام سەرەڕای ئەوە کێشە و لەمپەری جیدی هەیە لە سەر ڕێگای چارەسەری پرسی کورد کە ئەبێ لە سەر باس بکرێت.
ئێکۆنۆمیست بە ئاماژە بە ئەوەی کە باخچەلی، دژی ژمارە یەکی پەکەکە چەندین جار لەسەر گەییشتن بە ئاشتی لەگەڵ کوردەکان جەختی کردووە، هیوای خواست کە ڕێککەوتنی ئاشطی نێوان تورکیا و پەکەکە بەزوویی واژۆ بکرێت.
Your Comment